١- چۆن بەشەکان لە فۆڕمەکەم دابەش بکەم؟

 ٢- ئایا ڕیزبەندی فۆرمەکەم لەسەر چ ئەساسێک بێت( نمرە،توانا،شوێنی جوگرافیا)؟

 ٣- ئایا بەشێک بنوسم کە کۆنمرەکەی کەمترە لە پێش بەشێک کە کۆنمرەکەی زیاترە زیانی دەبێت بۆ فۆڕمەکم؟ 

دابەش کردنی بەشەکان لە فۆڕمی خوێندکار ... (ئیشی خوێندکار لێرە دەست پێدەکات) کە زۆر زۆر گرنگە 

زۆرێک لە خوێنکاران کە زانیاری لەسەر سیستەمەکە نیە،یەکسەر دێتە بەردەمت ئەڵێت دووساڵم (مەبەستی پەیمانگایە ) ناوێت و فڵان شار نەبێت نامەوێمەوێت و ناخوێنم ‌!!! ،

مەسەلەیەکی کوردی هەیە دەڵێت: "بەقەدەر بەڕەکەی خۆت پێڕاکێشە"ئەم قسەیە بۆئەم شتە زۆر تەواوە بەپیی ئەوەی چەند ساڵە ئەم پڕۆسەیە ئەنجام ئەدەین زۆڕیێک لە خوێندکاران بەم م شێوەیە بەشەکان ڕیزبەندی دەکات بەپێی( شار-حەز(توانا)--نمرە)دەکات، کە خۆی لە خۆیدا ئەمە زۆر هەڵەیە،دەبێت خوێندکار بەپێی (نمرە-حەز(توانا)-شار) ڕیزبەندی بکات کە هەلی ناوهاتنەوەی زۆرترە ....

 ئەو فۆڕمەی دیتە بەردەستان بیکەنە 3 بەش.

 خوێندنی باڵا 50 بەش یان زیاتری دیاری کردوە 

١- 1تا 10 (بەپێی نمرەی خوێندکار دەگۆڕێت ) ڕیزبەندی سەرەتای ئەو بەشانەی لێبدە کە کەمترین کۆنمرەکەی بەرزترە لە کۆنمرەکەی خۆت. 

٢- زۆرینەی بەشی فۆڕمەکەت ئەو بەشانەی لێبدە کە کەمترین کۆنمرەکەی وەک کۆنمرەی خۆتە یان زۆر نزیکە لێیەوە .

 ٣- ئەو بەشەی کۆتای ئەمێنێتەوە ئیتر ١٥ بۆ ١٠ بەشە نزیکەی ئەو بەشانەی لێبدە کە کەمترین کۆ نمرەکەی نزمترە لە کۆنمرەکەی خۆت.

 لەوانەیە زۆرێک بلێن گرنگی ئەو ٣ خاڵە لە چیدایە؟ 

لێرە ھەر سێ خاڵەکە ڕوون دەکەینەوە کە بۆ وای لێبکرێت لە قازانجی خوێندکارە.

 وەڵامی خاڵی یەکەم 

ئێمە کاتێک بەشی یەکەمی فۆڕمەکە ئەو بەشە بەرزانەی لێ ئەدەین ئەبێت ئێمە حسابێکی ئەوە بکەین کە ئەمساڵی خوێندن نمرە دا ئەبەزێت بۆیە ئەگەر نمرەش دا بەزێت ئەوە تۆ فۆرمەکەت بێکێشەیەو حسابێکی ئەوە کراوە کەنمرە دابەزێت ئێمە چەند بەشێکمان لێداوە کە وەرمان دەگرێت.

 وەڵامی خاڵی دووەم

 کاتێک بەشێکی فۆرمەکەمان دانەوە بۆ ئەو بەشانەی نمرەکەیان نزیکە یاخود وەک نمرەکەی خۆمانە ،خوێندکار ئەبێت حسابی ئەوە بکات کە نمرە وەک سالی پێش خۆی دەبێت و یان چەند پۆینتێکی کەم ئەگۆرێت، بۆیە دیسان لێرە کێشەمان نابێت چونکە ئەو بەشانەمان لێداوە کە نزیکە یاخود وەک نمرەکەی ئێمەیە.

 وەڵامی خاڵی سێییەم

 ئەوەی گرنگە لەم خاڵەدایە خوێندکار ئەبێت حسابی ئەوە بکات کە نمرە بەرز ئەبێتەوە (کە زۆرینەی ساڵەکان نمرە بەرز ئەبێتەوە) ئەبێت ئێمە حسابی ئەوە بکەین ئەو بەشانە لێبەین کە کەمترتن کۆنمرەکەی لە خوار کۆنمرەکەی ئێمەوە بێت، بۆیە لەم حالەتەش کێشەمان نابێت ئەگەر نمرە بەرز بێتەوە ئێمە احتیاتی ئەوەمان کردوە. 

زۆرینەی خوێندکار لە خالی ٣ ئەکەونە ھەلەوە دێن تا ٢٥ بەش بە جوانی پر ئەکەنەوە دواتر دێن بەشەکانی کۆتای بە پزیشکی گشتی و دەرمانسازی و ددان و ئەندازیاریەکان و کۆلێژ و بەشە بەرزەکان پر دەکاتەوە، کە ئەمە خۆی لە خۆیدا گەورەترین ھەلەیە و ئەتوانم بلێم یەکێکە لە خاڵە گرنگەکان کە ئەبێتە ھۆی ناو نەھاتنەوەی خوێندکار.

 بۆیە ھەرگیز و ھەرگیز و ھەرگیز بەشێک مەنوسن لە پێش بەشێک کە کەمترین کۆنمرەکەی کەمترە لە بەشێکی دیکە، بۆنمونە بچیت ژمێریاری پێش ھەندەسەی شارستانی بنوسیت چونکە کۆنمرەی شارستانی بە رێژەیەکی زۆر لە پێش ژمێریاریەوەیە من لە تۆ ئەپرسم کەسێک نمرەکەی شمولی ژمێریاری نەکات چۆن شمولی شارستانی دەکات؟! 

تێبینی: دابەش کردنی بەشەکان بە پێی ئەو ٣ خالە باسم کردوە لە بەشێک بۆ بەشێکی تر ئەگۆرێت، زیرەکی ئەو کەسەی فۆرمەکە پر دەکاتەوە لەوە دەر ئەکەوێت. 

تێبینی: دوبارە تکایە هەرگیز کۆلێژ و بەشی نمرە بەرز لەدوای کۆلێژ و بەشی نمرە نزمەوە مەنوسن چونکە قەت کۆنمرەی بەشی نزم باز نادات بۆ بەشی کۆنمرە بەرز،وە فۆڕمەکەشت ئەکوژێت 

ئەمە لەوەیە دوای ناو هاتنەوە بە پەڵپ و ئەوانە چارەسەر بکرێت،بەڵام بۆ خۆپاراستن ئەوە باشترە ‎چەنکە تۆحسابی کەسێک بکە بۆ مەعامەلەت لە خانەقینەوە بچێتە دهۆک!!!

‎تێبینی: ئەو شێوازی دابەش کردنە بۆ کەسێکە خۆی یەکلای نەکردۆتەوە بۆ هیچ شتێک ئەمە باشترینە بۆی،واتە ئەگەر کەسێک لە مێشکی داینابوو ئەندازیاری ئەوێت و نمرەکەی بۆی ئەبێت لەو بەشەوە بۆی دەست پێبکە کە دیاری کردوە . 

‎تێبینی: ئەو شێوازی دابەش کردنە بەسەر 3 بەشی سەرەکی بەپێی نمرەکان ئەگۆڕین،واتە کەسێک 90 هەیە ئەبێت بەحەزەر ترەوە دابەشی کات ،بەڵام نمرەی 70 کان و 80کان ئەتوانێت بیگۆرێت ... ‎تێبینی: ئەو ڕیبەریەی کە ساڵانە دەخرێتە بەردەم خوێندکاران جێگیر نیە،لەکاتی پرۆسەکە بەردەوام گۆڕان کاری تیا ئەکرێت... ‎تێبینی: ھەتاوەک و ئامادە کردنی ئەم بابەتە ھیچ ڕێنمای و ڕێبەریەک نەھاتوە بۆ ئەمساڵی خوێندن.