ئامۆژگاری گرنگ بۆ دایک و باوکان
چی بکەین تاکو قوتابیەکانمان بەباشی سەعی بکەن ، خۆیان ئامادە بکەن بۆ تاقیکردنەوەکان ؟
...
بێگومان ئەوە پرسیاری زۆرینەی دایکان و باوکانە ، لەم ژۆژگاری عەولەمەدا گیرۆدەی ئەم گرفتەن . نازانن چۆن مندڵەکانیان ڕابێنن لەسەر دەرس کردن و خۆئامادە کردنێکی باش بۆ تاقیکردنەوەکان .
گومانی تێدا نییە زۆرینەی قوتابیەکانیش ئامێرە ئەلکترۆنیەکانیان (مۆبایل ، ئایپات)یان هەیەو ، ئەگەر لەبەر دەستیشیان نەبێت ، دڵ و بیریان لەسەری لاناچێ .
جا بۆ ئەوەی قوتابیەکان بەباشی ئامادە بکەین بۆ تاقیکردنەوەکان پێوستە ....
دایک و باوکان هاوکارو پاڵپشتیەکی باشی منداڵەکان بن ..
١. پیوست دەکات هەمیشە منداڵەکان هاندەن و خۆشیان لەدەوری منداڵەکان بن لەکاتی سەعی کردن ، ئەگەر خۆیان خوێندەوارن هەوڵدەن یارمەتیان بدەن لە شیکردنەوەو حەلکردنی ئەو بابەتانەی قوتابیەکان پیان قورسە .
٢ . پێوستە دایکان و باوکان خۆشیان لەو ماوەی تاقیکردنەوەکان لە مۆبایلەکان دوور بکەونەوە تاکو منداڵەکانیش هەمیشە بیریان لەسەر مۆبایل ئایپاتەکانیان نەبێت ..
٣ . پێوستە دایکان و باوکان بەدیار حەلقەی دراماو بەرنا تەلەفزێۆنیکان دانەنیشن ، تاکو منداڵەکانیش بتوانن لە شاشەی تەلەفزێۆنەکان دووربکەونەوە .
٤ . تا دەکرێ ئیش کار بەمنداڵەکان نەکرێت لەکاتی تاقیکردنەوەکان . کاتەکانی خەوتن و پشودانیان بۆ ڕێک بخرێت .
٥ . پێوستە سەردانی کردن و سەفەر کردن ڕاگیرێت لەکاتی تاقیکردنەوەکان . هەروەها کاتێ کەسێک / خزمێک وویستی میوانتان بێت ، بەبێ شەرم کردن ، پێوستە پێی بڵێی ( زۆر خۆشحاڵ دەبم دوای تاقیکردنەوەی منداڵەکان سەردانمان بکەی ، ئەو کات دەتوانم زیاتر خزمەتان بکەم )
٦ . ئەو پێوستیانەی قوتابیان هەیانە لە دابینکردنی پێوستیەکانی خوێندن و نووسین .. پێوستە بۆیان دابین بکەین .
٧. پێویستە جێگای گوونجاویان بۆ ئامادە بکەین بۆ سەعی کردن ، نەهێڵین منداڵانی تر لێیان نزیک ببنەوە لەکاتی سەعی کردن .
٨ . ڕۆژی تاقیکرنەوەکان بەباشی مندڵەکەت ئامادەبکەو بینێرە بۆ قوتابخانە .. خواردنی بەیانی بخوات ، قەڵەم و پێوستیەکانی تاقیکردنەوەی لەبیر نەچێ .
٩. کاتێ کە بەڕێی دەکەی بۆ قوتابخانە و تاقیکردنەوەکان ، تا دەرگای دەرەوە لەگەڵیان بڕۆن و متمانەیان پێبدەن ، هانیان بدەن ، پیاهەڵدان و مدحیان بکەن .
١٠ . گەر ڕۆژیک لە قوتابخانە گەڕایەوە ماڵەوە گووتی لە تاقیکردنەوە خراپ بووم ، نەکەن سەرزەنشتیان بکەن ، هەرایان لەگەڵ بکەن ، بێئرادەو بیزارو بێتاقەتیان بکەن ، وایان لێبکەن تاقەتی سەعی کردن و خۆئامادە کردنیان نەمێنێ بۆ بەیانی ،بەڵکو پێوستە بابەتەکەیان لا ئاسایی بکرێت هانییان بدەین بۆ هەستانەوە .
رێنمایکاری دەروونی و خێزانی و پەروەردەیی (م. محمد جووتیار )