ئامادەکردنی وانە

ئامادەکردنی وانە بەر کە چوونە ژوورەوە، کۆمەڵێک کاردانەوەی گرنگی دەبێت، کە ڕاستاوخۆ هۆکارێک دەبن بۆ سەرکەوتن لە گوتنەوەی ئەو وانەیە، متمانە لەلای قوتابی زیاد دەبێت  زیاتر گوێگر دەبێت و هەست و شەوقی بۆ ڕوو لە زیادبوون دەکات، جگە لەمە مامۆستاکە لایەنی دەروونی بەهێزتر دەبێت و بڕوا بەخۆبوون پەیدا دەکات، دوور دەکەوێتەوە لە هەڵە و ئاڵۆزی، دووبارەکردنەوەی زۆر ڕوونادات و ئاگاداری کات دەبێت