دایک

لەم جیهانەدا کە تایبەتە بە ژیانمانەوە سەرەڕای جیاوازی لە     بیر و بۆچوون و نەتەوە وشوێنی نیشتەجێبوونمان،بەڵام ئەوەی کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی کۆکە لەسەری ،ئەوەیە کە پیرۆزترین وناسکترین ووشەی ناو فەرهەنگی زمانی هەموو میللەتێک ووشەی (دایک)ە، ئەو بوونەوەرەی کە هەر لەسەرەتاوە پەروەردگار بەسەرچاوەی سۆز و بەزەیی و لێبووردەیی خوڵقاندوویەتی.

بەڵی زمان و پێنووس لەئاست ووشەی (دایک)دەستە وەستان دەمێنن،لەهەڵبژاردنی جوانترین و ڕازاوەترین ووشە و شایستەترین وەسف بۆ ئەو مرۆڤە خۆنەویست و ماندوو نەناسە.

هەتا نووکی خامە لەتوانادا بێت دەتوانین ووشەی جوان و ڕازاوە بهۆنینەوە بۆ ئەم بابەتە،چونکە دایک سەرچاوەی بەخشندەیی بێ سنوورە،هەر ئەویشە وەک سەربازێکی ون      شەونخونیمان لەگەڵدا دەکات ،لەپێناو ژیانێکی خۆش و پڕ کامەرانی بۆ نەوەکانی،دایک مەرهەمێکە کە ساڕێژکەری برینەکانمانە و لەئازارەکانمان کەم دەکاتەوە.

دایک ڕێنیشاندەری ڕێی ڕاستەقینەیە و تۆوی ئارامی و هێمنی و هیوابەخش لە دەروونماندا دەچێنێت، دایک کانیاوێکە وانەی جوان و ڕەوشتی بەرزی لێ هەڵدەقوڵێ و لە وێنەی مرۆڤێکدا بەرجەستە دەبێت،ئەو مڕۆڤەش دایکە،دایک خۆری ژیانە،کە شەوگارە تاریکەکانمان بۆ ڕووناک دەکاتەوە وئەم سۆز و بەخشندەییەشی لە پەروەردگارەوە پێ بەخشراوە.

بەچەندین ووتەی تریش ناتوانین کۆتایی بەم بابەتە بهێنین هەربۆیە ئەرکی سەر شانمان وەک تاکێک لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا گرنگی دانە بەدایک ، چونکە دایک یەکەمین قوتابخانەی ژیانی مرۆڤە کە لێوەی فێری وانەی بەنرخ و ڕەوشتی جوان و خۆشەویستی نیشتیمان دەبین،بەهیچ شێوەیەک نابێت دڵی دایک بڕەنجێنین و هەموو پێویستی و داواکاریەکانی جێ بەجێ بکەین ولەکاتی نەخۆشی و گرفت و پێویستیدا فریاد ڕەس بین ، وەک شاعیر دەڵێت:

(تازە تێگەیشتووین،کەدایکێکی خۆیندەوار

نەوەی چاک دێنێتە کار،میللەتێک دەکات ڕزگار