راستگۆی

ڕاستگۆیی دەربرینی وشەیەكە، یان گوتنی قسەیەكە، یان رایەكە مرۆڤ دەری دەبرێ. راستگۆیی مەفهوم و واتایەكی فراوانی هەیە. كاتێك مرۆڤ لێدوانێك یان رایەك دەردەبڕێ، دەبێ بیری لای كاردانەوەكانی دوای دەربڕینی هەبێ.. كەوابوو دەبێ بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دەربڕینەكانیدا بكات. راستگۆیی جوانترین وشەیە، كە مرۆڤ لە بەرامبەر كەسەكان دەریببڕێ. بەردەوامبوون لە سەر راستگۆیی سەرەڕای دەستەبەربوونی متمانە لە ناو خەڵكدا، لە بەرامبەردا هۆكارێكە بۆ چوونە ناو لاپەڕەکانی مێژوو بەسەربەرزییەوە پێچەوانەكەشی مرۆڤ ناشرین دەكات

. راستگۆیی بەردی بناغەی دروستبوونی كەسایەتی مرۆڤە، یەكێكە هۆكارە هەرە گرینگەكانی سەركەوتن و سەرفرازی بۆ مرۆڤ. هەر راستگۆیە بناغە بۆ دروستبوونی كۆمەڵگەیەكی تەندروست دادەڕێژێ. كاتێك راستگۆی بووە پیشەی یەكە یەكەی تاكەكانی نێو هەر كۆمەڵگەیەك، لە بەرامبەردا متمانە، خۆشگوزەرانی، ڕێز و خۆشەویستی باڵ دەكێشێ بەسەر ئەو كۆمەڵگایەدا.

چونەژوورەوە