شەهید ئەو کەسەیە کەگیانی بەخت دەکات لەڕێگای خوا و نامووس و نیشتیمان ، بەگرانترینی ئەوەی کە خاوەنێتی گیانی پاک و پیرۆزی کەپێوانەناکرێت بەجیهان و ئەوەی تیایەتی، ئەو زیندووە و نامرێت ، دەمێنێتەوە لەبەهەشتی نەبڕاوە وخۆشی تیا دەبینێت.


هەرچەندە باسی شەهید و خۆبەختکردن بکەین ناتوانین بەشێوەیەکی ڕەها پیاهەڵبدەین ، و هەست بکەین بەباشترین و بەرزترین کاریان ، چونکە گەورەیی قوربانیدانیان لەسەروو هەموو پیاهەدانێکەوەیە، و مرۆڤ دەستەوەستانە لەهەمبەر ئەو قوربانیەدا.

هەموو دڵۆپێک خوێن درەختەکانی نیشتمان ئاودەدات و بەرزو بڵندیان دەکات و لقی تازە لەو دارانە چەکەرە دەکات ،وهەموو گیانی شەهیدێک کۆتی ستەمکاران دەشکێنێت ،نیشتیمان سەر دادەنەوێنێت بۆ بەرز ڕاگرتنی گیانی ئازاکانی ، وە خۆر ئاوا دەبێت بەغەمباری و داخەوە بۆ گیانیان.


ئەگەر بمانەوێ نیشتیمانمان و زێدی باب و باپیرانمان بە خۆڕاگری و بەهێزی بمێننەوە و پارێزگاری لە شکۆمەندیمان بکەن ،پێویستە ئامادەبین بۆ پێشکەشکردنی ڕۆح و گیانمان لەپێناویدا.


لەکۆتاییدا دەڵێم پێویستە یادی شەهیدان بکەین و باسیان بکەین بۆ نەوەکانی داهاتوو ، هەتا بزانن لەپێش ئەماندا کەسانێک بەسەر زەویدا ڕۆشتوون کە لەمان بەڕێزتربوون