(لێبوردەیی) بریتیە لە لەبیرکردنی ڕابردووی تاڵ بەتەواوی ئارەزووەکانمانەوە، بەڕاستی بڕیارێکی گەورەیە، چارەسەری دڵە، بێ ئەوەی جێگایەک و نرخێک بۆ ڕق لێبوونەوە بمێنێت، ئەمە وازهێنانی ئارەزوومەندانەیە لە ئازاردانی کەسانی تر، بەهۆی شتێکەوە کە ڕابردوە و پێویست ناکات گرنگی ئەوتۆی پێ بدرێت.


بێگومان گیانی لێبووردەیی گەورەیە، چونکە هەموومان هەڵە ئەکەین و پێویستمان بە کەسێک دەبێت کە لێمان ببورێت ولەگەڵمان لەسەرخۆبێت، لێبوردەیی شوێنەواری ڕابردوو دەسڕێتەوە و لایدەبات.


خوای بەرزو بێگەرد هەڵمان دەنێت کەلێبووردەبین کە دەفەرمووێ:(والکاظمين الغيظ والعافين عن الناس والله يحب المحسنين )، 

واته:ئەو کەسانەی ڕقیان دەخۆنەوە و ئەوانەی لەخەڵکی دەبورن وخوای گەوره چاکەکارانی خۆش دەوێت).


بۆیە پێویستە لەسەرمان کە گیانی لێبووردەیی لەخۆماندا پەرە پێ بدەین و کێشە بچووکەکان گەورە نەکەین وگەر کەسی بەرامبەر هەڵەیەکی بەرامبەرمان کرد ئەوە بەگیانێکی لێبووردەییەوە تەماشای هەڵەکەی بکەین و لێی خۆشبین ، چونکە خۆشمان هەڵە دەکەین ، و بۆئەوەی خوای بڵندیش لە گوناهەکانمان ببورێت و کۆمەڵگایەکی لێبووردە و پڕ لە ئاشتی پێکەوە بنێین