مەبەست لە ووشەی (ژینگە) بریتیە لەو ناوەندەی کەمرۆڤ تێیدا گوزەران دەکات و سەرجەم هۆکارەکانی ژیانی تێدا دەستەبەر دەکرێت ،وەک ئاووهەوا و خاک.


هەموو ساڵێک دۆستانی هەرێمی کوردستان لە(16)ی نیسان یادی بۆنەی ڕۆژی ژینگەی کوردستان بەرز ڕادەگرن ، ئەم بیرەوەریە هەموو ساڵێک زیاتر هۆشیاری بە مرۆڤی کورد دەدات بۆئەوەی زیاتر ژینگە بپارێرێ و بە پاکی ڕای بگرێ.


بێگومان پیسبوونی ژینگە یەکێکە لە مەترسیدارترین نەهامەتی کەڕووبەڕووی مرۆڤ دەبێتەوە بە تایبەتی گەشتیارەکان، لەهەمان کاتدا دەبێتە هۆی شێواندن و ناشرینکردنی سیمای شارستانیەت و بڵاوبوونەوەی جۆرەها نەخۆشی.

ژینگەش چەند جۆرێکە وەک: [ژینگەی سروشتی] کە پێکهاتووە لە زیندەوەر و ڕووەک ئەویش خوای گەورە و میهرەبان بە شێوەیەکی هاوسەنگ دروستی کردووە، وهەروەها جۆری تری هەیە ، کەپێی دەڵێن ژینگەی دروستکراو یان ژینگەی مەدەنی ، وەک پیشەسازی کە سەرجەم دامەزراوە کۆمەڵایەتی و ئابووریەکان دەگرێتەوە،.


ئینجا ئەوەی جێگای سەرنج ڕاکێشانە پێویستە لەم ڕوانگەوە هاوکاری جددی هەبێت لەنێوان چینەکانی کۆمەڵ و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لەپێناو زیادکردنی بایەخ پێدانی ئاستی هۆشیاری ژینگەیی پێویست، چونکە بەڕاستی لەکوردستان هۆی پیسی ژینگە بێگومان نا هۆشیاری خەڵکە.



لێرەوە پێویستە قوتابخانە دەورێکی کاریگەری هەبێت لە پاراستنی ژینگە، ئەویش بەدانانی پڕۆگرامێکی پوخت و تۆکمە کە لەگەڵ هەموو پێشهاتە نوێیەکانی جیهاندا بگونجێت و ئاڕاستەکردنی قوتابیان و بەرزکردنەوەی ئاستی‌ هۆشیاری و زانستیان و دروستکردنی ئاکار و ڕەوشت و هەڵسوکەوتێکی جوان لەگەڵ ژینگەدا،  بۆیە پێویستە لەسەرمان کەژینگەکەمان بپارێزین و بەپاکی ڕای بگرین، چونکە بۆئەوەی تەندروستیمان باش بێ پێویستە ژینگەمان پاک بێ و پاراستنی ژینگە ئەرکێکی ئایینی و نیشتیمانپەروەری و ئەخلاقیە و پیسی ژینگە ئاسەواری جەنگە