لەهۆکاری پێشکەوتنی ژیان، دروستبوونی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ، وە هۆکاری لێکتێگەیشتن لەگەڵ خەڵکانی تردا، داهێنانی پێنووس ئەو هۆکارە گرنگەیە کە  بووە هۆی پەیوەندی و لێکتێگەیشتن لەنێوان کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لەسەر زەوی.


لەکاتێکدا ژیان پێشدەکەوێت لەگەڵ دەرکەوتنی شار و کۆمەڵگا شارستانییەکان ، وە گرنگیدان بە بازرگانی ، وە دەرکەوتنی جۆرەها هۆکاری گواستنەوە و کەشتی لێکتێگەیشتن دەبێت، پێنووس دەرکەوت وە نووسین لەسەر پارچە قوڕی سورکراوە و لەسەر پێستە وهەندێ شتی تر پاشان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پێشکەوت لەبەر دەورە گەورەکەی لەژیاندا.


پێنووس شوێنی گەورەی خۆی هەیە ، ئەو یەکەم شتە کە پەروەردگار دروستی کردووە ئەمەیش لەبەر ئەوەیە خەڵکی هەڵبنێت لەسەر فێربوون لە منداڵیەوە هەتا هەموو کاتەکانی بەسەربردنی ژیان.


هەرکەسێک بیربکاتەوە لەسەر کاغەز پێنووس بگرێت بە دەستیەوە سەرکەوتوتر دەبێت لەکەسانی تر وە وتەکانی کاریگەرتر دەبن لەسەر خەڵکی ، پێنووس هۆیەکە لە هۆکارەکانی ڕاگرتنی ژیان ، بە پێنووس پارێزگاری لەمافەکان دەکرێت ، گرێبەست و پەیمانەکان بەهێز دەکات ، وە فەرمانی دادوەر و قازیە بۆ ڕێکخستنی کاروباری خەڵکی لە هەموو بوارەکاندا.


بەهۆی پێنووس ڕابردووی باوباپیران دەزانرێ وپارێزگاری لە ڕەچەڵەک دەکات، وەگرنگترین سەرچاوەی وەرگرتن و فێربوونە، بەهۆی ئەوەوە مرۆڤ فێری کاروباری ئایین و ژین و گەورەیی ژیان دەبێت و هۆکاری پێشکەوتنی گەلە