🍀پەڕتووکخانە🍀

کتێب یەکێکە لە تەواوکەرەکانی ژیان، هاوڕێیەکی بەسوودی ڕۆژانەی مرۆڤە و دەتوانێت ڕابردوو و ئێستا و ئایندەشمان بخاتە بەردەست دوو توێی لاپەڕەکانی، سەربووردە و چیرۆکی خۆشی پێشینان و پەیامی زانستی و سامان و کەلەپووری باو و باپیرانی گرتۆتە خۆ، کە بەهۆی پەڕتووکەوە لە لەیادچوونەوە و لەناوچوون دەپارێزرێت.


بۆئەوەی پارێزگاری لە گەنجینەی بیرو هۆش و زانیاری و شەونخونی زانایان و بوێژان و ئەدیبان کە تەمەنی خۆیان لەپێناویدا  بەسەربردووە وسوود لەو گەنجینەیە وەربگرین پێویستە کتێبەکان لەپەڕتووکخانە بپارێزین وجێی ئاماژەشە مرۆڤ هەر لەکۆنەوە هەوڵیداوە کە پەڕتووکخانە دروست بکات و پارێزگاری لە نووسینەکانی بکات.



پەڕتووک خانەی [ئاشووربانیباڵ] لەدۆڵی زێدا (میزۆپۆتامیا) کەیەکەمین پەڕتووکخانە بووە لە مێژوودا دروست کراوە ،ئەمە باشترین بەڵگەیە ، که دەیسەلمێنێت مرۆڤ لەو 

سەردەمەدا گرنگی بە پەڕتووک و پەڕتووک خانە داوە