ڕاوێژکردن کرداری وەرگرتنی بۆچوونەکانە لەکەسانی پسپۆڕ ، یان ئەوانەی شارەزای کایەکانی ژیانن، ئەمە دەبێتە هۆی گەیشتن بە بڕیاردان بەباشترین شێوە.

مرۆڤ هەرچەندە گەیشتبێتە فراوانیەکی بیر و بۆچوون، و سەرکەوتن لەژیریدا، کاتی وادەبێت پێویستی بە ڕاوێژکردن هەیە لەگەڵ کەسانی تر کە خاوەن ژیرین، و خاوەن تاقیکردنەوەن لەچارەسەری کێشەکانی.

ئەگەر ڕاوێژت بەکەسانی ژیر کرد ئەوە ژیریەکەی بەدەست دەهێنی بۆ خۆت، ژیری مرۆڤ جاری وایە توانای بەئاگابوونی نییە لەهەموو شتێکدا، شارەزابێت لە ناڕوونەکاندا، ئەگەر پەنای بردە بەر بۆچوونەکانی خەڵکانی تر دڵنیا دەبێت لەکەوتن و زەرەرکردن و تەواوی و پێکان بۆخۆی دەستەبەر دەکات ، ڕاوێژکردن ڕووناکیەکی جادووییە ، ڕێگای تاریک بۆخەڵکی ڕۆشندەکاتەوە، ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست، بێ ئەوەی هەوڵێکی زۆر و ماندووبوونێکی تاقەت پڕوکێنی بوێت.

دەبێت ئەوە لەبیر نەکەین ڕاوێژپێکراو دەبێت متمانەی هەبێت ، هەروەکو پێغەمبەر (د.خ) دەفەرمووێت:(ڕاوێژپێکراو متمانە پێکراوە).

ڕاوێژکردن مرۆڤ دەحەوێنێتەوە ئەگەر کەوتە هەڵەیش، چونکه لەوکاتەدا خۆی بەتاوانبار نازانێت، ڕاوێژکردن و بەشداریکردنی بۆچوونەکانی کەسانی تر دەتگەیەنێت بەبڕیاری دروست لەژیاندا