سپڤی یان سی ڤی (بە ئینگلیزی: Curriculum vitae یان CV ) یان ژپاننامەی کەسییەتی : نوسراوێکە تیایدا کەسەکە بەکورتی باسی ئەزموون و بڕوانامەکانی خۆی دەکات بەمەبەستی وەرگیرانی لە دەرفەتێکی کاردا ، داوبەداوی ناردنی سیڤی کەسی داواکار بۆ ھەلێکی کار (دەرفەتی کار) داوای چاوپێکەوتنی لێ دەکرێ و لەوێ ڕوونکردنەوەی زیاتری پێ دەدرێت دەربارەی جۆر و چۆنییەتی کارەکە، دوابەدوای ئەمە ئەو شوێنەی کە دەرفەتی کارەکەی ڕەخساندووە بڕیاردەدات بە ھەڵبژاردنی بەکێک لەو کەسانەی کە داواکارینامەیان پێشکەشی ئەو کارە کردووە لەسەر ئاستی بەرزی بڕوانامە و شارەزایی کەسەکان